روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یانه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌

لە بارەی دوو یاری داهاتووی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان لە رۆژانی داهاتوودا كە وابریاربوو سبەی سێشەممە 17/11 لە چوارەم یاری خۆی لە پاڵاوتن بۆ خولی نایابی عێراق رووبەڕووی یانەی سەرچنار ببێتەوە، دواخراوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو كە دەكاتە رێككەوتی 21/11 لە یاریگای چیا.

سەبارەت بە یاری پاڵەوانێتی جامی عێراق و میوانداریكردنی یانەی تەڵەبە كە وابریارە رۆژی چوار شەممە رێككەوتی 18/11 لە یاریگای سلێمانی بەرێوەبچێت، لە میدیاكانەوە دەنگۆیەكی زۆر بڵاوبۆتەوە كە یانەی تەڵەبە بەنیازی پاشەكشەكردن لە پاڵەوانێتییەكەو بۆ ئەو یارییەش گەشتی شاری سلێمانی ناكەن.

لەمبارەیەوە دوای پەیوەندیكردنمان بە لقی سلێمانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق-ەوە، پێیان راگەیاندین كە تاوەكو ئێستا یانەی تەڵەبە هیچ داوایەكی رەسمی بۆ پاشەكشەكردنیان لەو پاڵەوانێتییە پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی عێراق نەكردووە، بۆیە تاوەكو وادەی دیاری كراوی ئەنجامدانی یاری ئەگەر یانەی ناوبراو ئامادە نەبێت، ئەوكاتە بەدۆڕاو حسابدەكرێن و ئەنجامەكە لە بەرژەوەندی یانەی نەورۆز دەبێـت.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز