یه‌كێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق پاڵه‌وانێتى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى عێراقى دواخست كه بریاربوو هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێبكات .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتییه‌كه كه وێنه‌یه‌كى بۆ سپۆرت میدیا هاتووه ، پاڵه‌وانێتییه‌كه خراوه‌ته مانگى داهاتوو به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى هه‌ندێك له تیپه‌كان و هاوكات پێنه‌دانى برى سێ ملیۆن دینار كه له هه‌ر تیپى به‌شداربوو وه‌رده‌گیرێت .
له پاڵه‌وانێتى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى عێراق ته‌نیا یانه‌ى سلێمانى وه‌ك تیپێكى كوردى به‌شداره‌و له رۆژانى رابردووش پێنج یاریزانى نوێى خسته ریزه‌كانى
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت