لەكۆتا قۆناغی یەكەمی یارییەكانی پاڵاوتنی خولی نایابی عێراق، ئەمرۆ شەممە ، تیپى تۆپى پێى یانهى نهورۆز توانی بە ئەنجامی نۆ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سەرچناری هاوشاری بباتەوە.
گۆڵەكانیش هەر یەك لە یاریزانان (ئاراس مستەفا، دیاری سابڕ، ئاسۆ رۆستەم دوو گۆڵ، محەمەد خەلیل دوو گۆڵ، عیماد ئەحمەد دوو گۆڵ، ئیبراهیم محەمەد) تۆماریانكرد.
بهو ئهنجامهش نهورۆز به كۆكردنهوهى ١٠ خاڵ بووه پێشهنگى قۆناغى یهكهمى پاڵاوتنهكان كه له شارى سلێمانى چوار یانه بهشداره .
سپۆرت میدیا