هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی هاوكارى یانه‌ى كۆیه‌ ده‌كات

ئەمرۆ دووشەممە ، ئه‌بو زێد ساڵح به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كۆیه‌ ، به‌ یاوەری ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەڵبەند سەردانی یانەی وەرزشی کۆیە یانکرد و لەلایەن سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکە پێشوازییان لێکرا .

مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ گه‌یاندتى هاوکاری هاوسەرۆک شێخ لاهور شێخ جەنگی بوو بۆ یانەکە بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان .

لای خۆیانەوە ستافى كارگێرى یانه‌كه‌ سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک لاهور و سوپاس و پیزانینی یانەکەشیان پێشکەشی به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند کرد لەپای هەوڵ و کۆششیان بۆ بەرەو پێش بردنی ئاستی وەرزش لە شارەکە.

به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز