
وەك لای هەمووان ئاشكرایە ئێمە هەمیشە دەرگای یاریگامان ئاوەڵابووە بە رووی هاندەرانداو هەمیشەش وتوومانە كە هاندەران و هەوادارنمان یاریزانی ژمارە دوانزەی تیپەكەمانن و بردنەوەو سەركەوتمان بە هاندان و جۆش و خرۆشی ئەوانەوە پەیوەست بووە، بۆیە كە لە ئێستا بەهۆی نەخۆشی و ڤایرۆسی كۆرۆناوە یەكێتییە وەرزشییەكان بریاری ئامادە نەبوونی هاندەرانیان داوە، ئێمەش ناچاری جێبەجێكردنی ئەو بریارەین و بە پێچەوانەوە سزای قورس و تەنانەت بە دۆڕاو هەژماركردنی یانەكەشمان ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە. بۆیە داوا لەهاندەران و هەواداران و دۆستان و ئازیزان و وەرزشكارو ناوبژیوانان و بەرپرسانی وەرزشی شاری سلێمانی دەكەین كە دووبارە لەبەر پابەندبوونمان بە جێبەجێكردنی بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق و كوردستان، لەكاتی بەرێوەچوونی یارییەكان داوای هاتنە ناو یاریگامان لێنەكەن تاوەكو هەمووان پابەندی خۆپارێزی ئەم دەردە نەگریسە بین و بەدەستی خۆشمان یانەكەمان دووچاری سزاو دۆران نەكەین.
یانەی وەرزشی نەورۆز