لە دەستپێكی یارییەكانی گەڕانەوەی پاڵاوتنی خولی پلەیەكی عێراقدا، سبەینێ (پێنجشەممە) كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆ، یانەی سیروانی نوێ لە نێو یاریگای زانكۆ دەبێتە میوانی یانەی نەورۆز.
لە یاریی رۆیشتندا هەردوو یانەكە بە گۆڵێك یەكسانبون، دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی قۆناغی یەكەم سیروانی نوێ و نەورۆز توانیان 10 خاڵ كۆبكەنەوەو لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی پارێزگاری سلێمانیدا بن.
ئافرۆدێت پلەی سێیەمی عێراقی بەدەست هێنا
دوای چەند رۆژێک لەکێبڕکێکانی خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی عێراق لەشاری هەولێر، سەرەنجام ئافرۆدێت پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
شەوی چوارشەمە کۆتایی هات بە کێبڕکێکانی خولی بالەی کچانی عێراق کە لەدوو کۆمەڵە پێک هاتبوو، بۆ دیاری کردنی پلەی سێیەمی خولەکە، ئافرۆدێتی شاری سلێمانی توانی بە سێ گێمی بێ وەڵام لە یانەی ئەمانەی بەغداد بباتەوەو جامی سێیەمی بەدەست هێنا.
جێی باشە ئافردێت لەکۆی ٦ یاری ٥ یاری بردەوەو تەنها بە یانەی قەرەقشی دۆڕاند.