![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/11/934926112020_90.jpg?resize=700%2C467&ssl=1)
ئەمرۆ پێشوازیمکرد لە عەدنان دەرجال وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق و وەفدێکی هاورێی. لە دیدارێکدا جەختم کردەوە لەسەر گرنگی هەمئاهەنگی نیوان هەرێم و بەغدا لە بواری وەرزش. پشتیوانی تەواوی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ هەر پرۆسەیەکی چاکسازیی و پێشخستن و گۆڕانکاریی وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
رامانگەیاند کە سلێمانی شارێکی پر ووزە و جوڵەیە و جیاوازە لە چاوشارەکانیتر لە بواری وەرزشدا بەپێی ئەو گرنگییەی کە پێی دراوە، جەختیشمکردەوە وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەوڵمانداوە لە بەپێی توانا هاوکاری وەرزش و وەرزشکاران بکەین لە هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا یاریگایەکی نێودەوڵەتیمان پێشکەش بە شاری سلێمانی کرد.
داوام لە وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق کرد کە هاوکاربێت و گرنگی بدات بە وەرزش لە هەرێمی کوردستاندا، هەوڵبدرێت بەشێک لە خول و چالاکییە وەرزشییەکان بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان ، رێگەش نەدرێت وەرزش تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت.