د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26-11-2020، له مێرگه‌پان پێشوازیكرد له عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له گرنگی به‌ره‌و پێشبردنی بواری وه‌رزشی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ته‌واو بۆ به‌هره‌ی گه‌نجان و گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌یكرد به گرنگی هه‌ماهه‌نگی له بواری وه‌رزشی له نێوان وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عیراق و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم و كه‌رته وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی توانای وه‌رزشكاران و وه‌رزش به‌گشتی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له پشتیوانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی و یانه‌كان به‌گشتی كرایه‌وه، بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ورده‌كاری پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وه‌رزشی له وڵات و ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی كه رووبه‌ڕووی بواری وه‌رزشی ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار خسته روو، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری به‌رزنرخاند له‌باره‌ی گرنگیدانی به كه‌رتی وه‌رزش و لاوان له وڵات.