![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/11/32532.jpg?resize=480%2C320&ssl=1)
عه‌دنان درجال ، وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق به یاوه‌رى شاندێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید ، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان میوانى نیوه‌رۆ خوانێكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز بوو .
له میانى نیوه‌رۆ خوانه‌كه كه به‌شێك له به‌رپرسانى وه‌رزشى سلێمانیش ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق ستایشى رۆلى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆزى كرد كه هه‌نگاوى گه‌وره‌ى له وه‌رزشى كوردستان و عێراق ناوه‌و هاوكات هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك و ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌شى به‌رز نرخاند له دروستكردنى یاریگه‌یه‌كى نێوده‌ڵه‌تى له شاره‌كه .
عه‌دنان درجال جه‌ختى له هه‌مه ئاهه‌نگى نێوان یانه‌كه‌ى و وهزارهتهكهشى كرده‌وه له قۆناغه‌كانى داهاتوو تاوه‌كو بتوانن روویه‌كى زیاتر‌و جوانترى وه‌رزشى پێشكه‌ش بكه‌ن به كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش .
وه‌رزش -تایبه‌ت