بۆ ماوه‌ى ٤٨ كاتژمێر عه‌دنان درجال ، وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد‌و له ماوه‌ى كاتژمێره‌كانى مانه‌وه‌ى چه‌ندین چالاكى و دانیشتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه‌و وه‌رزشكاران ئه‌نجامداو له نزیكه‌وه گفتۆى پرۆسه‌ى به‌ره‌و پێشبردنى وه‌رزشى كرد .
به‌ره‌به‌یانى یه‌كه‌م رۆژى له یه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان كۆبووه‌وه‌و لە دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی بە ووردی باسی لە رەوشی وەرزش کرد لە هەرێمی کوردستاندا و پشتیوانیی تەواوی خۆشی دووپاتکردەوە بۆ هەر پڕۆسەیەکی چاکسازیی و پێشخستن و گۆڕانکاریی وەرزشی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سلێمانی شارێکی پڕ ووزە و جووڵەیە و جیاوازە لە چاو شارەکانی تر لە بواری وەرزشدا بەپێی ئەو گرنگییەی کە پێی دراوە.
وتیشی وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەوڵمانداوە بەپێی توانا هاوکاریی وەرزش و وەرزشکاران بکەین لە هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا یاریگایەکی نێودەوڵەتیمان پێشکەش بە شاری سلێمانی کرد.
داواشی لە وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق کرد کە هاوکار بێت و گرنگی بدات بە وەرزش لە هەرێمی کوردستاندا، هەوڵ بدرێت بەشێک لە خول و چالاکییە وەرزشییەکان بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، رێگەش نەدرێت وەرزش تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت.
وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق-یش سوپاسی لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ئەو ڕوانین و سەرنجانەی کە هەیەتی بۆ پێشخستنی وەرزش لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
هاوکات ستایشی رۆڵی حەکیمانەی لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.
هاتنى عه‌دنان پاش سه‌ردانیكردنى وهفدێكى وه‌رزشیانه‌ى بۆردى یه‌كێتیی نیشتیمانى بوو بۆ به‌غداد ، دكتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان كه له ته‌واوى گه‌شته‌كه‌ى عه‌دنان درجال یاوه‌رى بوو ده‌ڵێت ، وه‌زیرى لاوان و وه‌رزش بۆ یه‌كه‌مجار پاش وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى و دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئێمه هاته سلێمانى ، وه‌زیر به جانتایه‌كى پڕ له پاره‌وه نه‌هاتبوو ، به‌ڵكو هاتبوو له كه‌موكورتیه‌كانى وه‌رزشى شاره‌كه بكۆڵێته‌وه‌و هاوكات دروستكردنى هه‌مه‌ئاهه‌نگى گه‌وره له نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌ى شارى سلێمانى و یه‌كێتیی نیشتیمانى دروست بكات .
ئه‌و وتیشى پاش سه‌ردانه‌كه‌ى به‌غداد بڕێكى زۆر له پێداویستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵى داخراوى قڕگه‌ى ناردووه ، له كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌رزشكاران و نوێنه‌رى یانه‌كان بریارى پڕكردنه‌وه‌ى چه‌ند كهمو كورتییه‌كى دا له یارییه تاكیه‌كان ، كه له ئه‌مرۆوه من له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له په‌یوه‌ندى ده‌بم بۆ زوو جێبه‌جێ كردنى ئه‌و بهڵێنانهو له كاتى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كان ته‌واوى بۆ خزمه‌تى وه‌رزشكاران له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه .
دكتۆر دیار ئه‌وه‌شى خسته روو ، له كۆى مانه‌وه‌ى عه‌دنان ئه‌وه‌ى خسته روو كه ته‌واو سه‌رسامه به بوونى ئه‌و هۆڵ و یاریگهیانهى له شارى سلێمانى هه‌یه به هۆڵه‌كانى سپۆرت سه‌نته‌رى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانیشه‌وه و به‌ڵێنى داوه كه چالاكیه وه‌رزشیه‌كانى عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتى عه‌ره‌بیش روو له سلێمانى بكات چونكه ته‌واوى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان له شارى سلێمانى هه‌یه .
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان وتیشى ، له زۆرێك شوێن گوێبیستى گله‌ى ده‌بین كه كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك بووه ، كه به پێچه‌وانه‌وه ئێمه رۆژێك پێش ئه‌وه بڵاومانكرده‌وه كۆبوونه‌كه گشتگیره‌و ته‌واوى وه‌رزشكاران و یانه‌كان ده‌توانن بێن و بۆ یه‌كه‌مجاریشه كه وه‌زیر له شاره‌كانى عێراق راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه .
هه‌ر له میانى سه‌ردانیكردنى شارى سلێمانى د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له مێرگه‌پان پێشوازیكرد له عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له گرنگی به‌ره‌و پێشبردنی بواری وه‌رزشی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ته‌واو بۆ به‌هره‌ی گه‌نجان و گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌یكرد به گرنگی هه‌ماهه‌نگی له بواری وه‌رزشی له نێوان وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عیراق و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم و كه‌رته وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی توانای وه‌رزشكاران و وه‌رزش به‌گشتی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له پشتیوانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی و یانه‌كان به‌گشتی كرایه‌وه، بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ورده‌كاری پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وه‌رزشی له وڵات و ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی كه رووبه‌ڕووی بواری وه‌رزشی ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار خسته روو، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری به‌رزنرخاند له‌باره‌ی گرنگیدانی به كه‌رتی وه‌رزش و لاوان له وڵات.
به‌ده‌ر له سه‌ردانیكردنى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ وه‌رزشكارانى ئه‌و شاره ، عه‌دنان درجال ، وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق به یاوه‌رى شاندێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید ، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى هه‌ینى میوانى نیوه‌رۆ خوانێكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز بوو .
له میانى نیوه‌رۆ خوانه‌كه كه به‌شێك له به‌رپرسانى وه‌رزشى سلێمانیش ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى لاوان و وه‌رزشى عێراق ستایشى رۆلى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆزى كرد كه هه‌نگاوى گه‌وره‌ى له وه‌رزشى كوردستان و عێراق ناوه‌و هاوكات هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك و ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌شى به‌رز نرخاند له دروستكردنى یاریگه‌یه‌كى نێوده‌ڵه‌تى له شاره‌كه .
عه‌دنان درجال جه‌ختى له هه‌مه ئاهه‌نگى نێوان یانه‌كه‌ى و وهزارهتهكهشى كرده‌وه له قۆناغه‌كانى داهاتوو تاوه‌كو بتوانن روویه‌كى زیاتر‌و جوانترى وه‌رزشى پێشكه‌ش بكه‌ن به كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت