بریاره ئه‌مرۆ كاتژمێر ١٢ـى پێشنیوه‌رۆ، له یارییه‌كى چاره‌نووساز ، تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى دوكان به‌رامبه‌ر یانه‌ى ره‌بیعه بوه‌ستێته‌وه .
یارییه‌كه له چوارچێوه‌ى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى پله‌یه‌كى عێراق له هۆڵى شه‌عب له‌به‌غداد به‌رێوه‌ده‌چێت .
دوكان به سێ بردنه‌وه له قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان گه‌یشته چوارگۆشه‌ى زێرین و به بردنه‌وه‌ى له یارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆ راسته‌وخۆ ده‌گاته ریزى یانه نایابه‌كانى عێراق.
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت