هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى كوه‌یت له یه‌كه‌م مانگى ساڵى داهاتوو بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كى دۆستانه سه‌ردانى پارێزگاى به‌سره‌ى باشوورى عێراق ده‌كات .
باسل گۆرگیس، به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئاشكرایكردووه، یه‌كێتیی تۆپى پێى كوه‌یت ئیمه‌یلێكى ئه‌لیكترۆنى ئاراسته كردوین و تێیدا هاتووه له رۆژى 27ـى مانگى یه‌كى ساڵى 2021 دۆستانه له یاریگه‌ى به‌سره به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاریده‌كه‌ن .
بریاره له مانگى ئازارى ساڵى داهاتووش عێراق له پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانى جامى جیهانى و جامى ئاسیا به‌رامبه‌ر هۆنك كۆنگ یاریبكات .
سپۆرت میدیا