سودەکانی یەک پەرداخ شەربەتی هەنار ڕۆژانە

هەریەک لەم سودانە لە ئەنجامی توێ ژینەوەی زانستی جۆراوجۆر سەلمێنراوە!
بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆری د ژە هەوکردنو ڤیتامین و کانزاو پێکهاتەی کیمیایی زۆر گرنگ بۆ خانەکانی لەش:

۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن antioxidant ،antiinflammation بەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک

۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا

۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی پەستانی خوێن (زەخت) ، ڕۆ ژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ ۲ هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت

٤_کەمکردن و باشتر کردنی ئازاری ئەژنۆو جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتزمەو هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ

٥_جوان کردنی پێست و قژ ، باشکردنی زیپکەو وپەڵەو ر ێگری لە چرچی و ووشکبونەوە، قژدرێژبونەوەو کەمکردەوەی رووتاندنەوە

٦بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ، باشتر کردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دلەراوکێ، ٧ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە

٨_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک.
٩سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێنو ڕێژەی ئۆکسجین لەلە شدا. ١٠ یارمەتی کێش دابەزاندنو چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت،

بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکرو شیرینیو کەمکردنەوەی نانو صەمونو فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەم کێشانە، ئەگەر بەردەوام ڕۆ ژانە بخورێت،
🥤باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەنار یش لە هەرکات یک بێت،باشترە بە دوایدا ئاو نە خورێتەوە تا نیو کاژمێر.

د.بینایی کامەران
پسپۆری خۆراک.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز