یانه‌ى نه‌ورۆز : یاری یانەكەمان بەرامبەر یانەی زاخۆ بێسه‌ره‌وبه‌ر بوو

یانه‌ى نه‌ورۆزى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایده‌كه‌ن یه‌كه‌مى یارى خوله‌كه‌یان بێ سه‌ره‌ره‌و به‌ره‌ بووه‌ .

ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌

لە هەفتەی یەكەمی خولی نایابی كوردستان و لە یاری یانەكەمان بەرامبەر یانەی زاخۆ، بێ‌ سەرو بەری تەواوامان لە بەرێوەچوونی یارییەكە لەڕووی ئیدارە دان و سەرپەرشتیاری یاریی و ئاستی ناوبژیوان و بڕیارەكانییەوە بەرچاو كەوت.

جگە لە سەرنج و تێبینی زۆرمان لەسەر تیمی یانەی زاخۆو ستافی راهێنەرانیان بە تایبەت راهێنەری ئەو یانەیە بەرامبەر تیمی یانەكەمان كە لە سەره‌تای دەستپێكی یارییەكەوە تا كۆتایی بە هێرشكردنە سەر ناوبژیوانی یاری و یاریدەدەری ناوبژیوان و ناوبژیوانی چوارەم دەستی پێكرد، بەڵام بەوەشەوە نەوەستا هێرشی كردە سەر ستافی راهێنەرانی یانەكەمان و قسەی نەشیاوو و دوور لە گیانی وەرزشی بەكارهێنا.

هیوادارین ئەوەی لە یەكەم هەفتەو یەكەم یاری خولی نایابی كوردستان روویداو بەرچاومانكەوت، دووبارەی وەرزەكانی پێشوو نەبێت و نیشاندانی سیمای گشتی خولەكو یارییەكانی داهاتوو نەبێت، چونكە ناچار دەبین هەڵوێست و قسەو برایاری ترمان هەبێت.

یانەی وەرزشی نەورۆز

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز