ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/12/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- به هۆى قه‌یرانه‌كانى ته‌ندروستى و دارایی هه‌رێمى كوردستان، بڕیاردرا له خولى نایابى كوردستان ته‌نیا دوو یانه بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2021/2022 دابه‌زێت، واته له هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه داده‌به‌زێت.
2- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ههماههنگكارێك (منسق) ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى یارییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ستافى ناوبژیوانان به شێوه‌یه‌كى باش یاریگه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له یانه‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات سیڤى و وێنه‌ى هه‌ماهه‌نگكار بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بنێرن به مه‌به‌ستى دروستكردنى باجى تایبه‌ت.
3- هیچ یارییه‌ك له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان دوا نا‌خرێت به هه‌ر هۆكارێك بێت، به تایبه‌ت له‌به‌ر یارییه‌كانى خولى عێراق.
4- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و ستافى هونه‌رى، كه پێویسته لۆگۆى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر درێسه‌كانیان به روونى هه‌بێت و دیارى بێت، به پێچه‌وانه‌وه رێگه‌یان پێ نادرێت یارى بكه‌ن و له نێو یاریگه ئاماده‌بن، پێویسته له‌سه‌ر ستافى ناوبژیوانان ئه‌م بڕیاره به وردى جێبه‌جى بكه‌ن.
5- ئاگادارى كۆتایی بۆ گۆڵپارێزى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له تیپى پێشكه‌وتووان، پێویسته له یارییه‌كانى داهاتوو لۆگۆى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر درێسى هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزا ده‌بێت.
6- غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى هه‌ڵۆ به بڕى 2,000,000 دوو ملیۆن دینار، به هۆى ئاماده نه‌بوونیان له مهراِسیمى رێزلێنان و دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌زرى 2020/2019.
7- هه‌ر یانه‌یه‌ك له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان پاشه‌كشه بكات، بۆ دوو پله خوارتر داده‌به‌زێت و به بڕى دوو ملیۆن دیناریش غه‌رامه ده‌كرێت.
8- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌كانى به‌شدار بوو له چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان و یانه‌ى زاخۆ به تایبه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته له كاتى یارى تا كۆتایی هاتنى یارى شه‌ش تۆپ له چوارده‌ورى یاریگه ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزا ده‌بن.
9- داوا له سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كى باشتر رێگرى بكه‌ن له ئاماده‌نه‌بوونى جه‌ماوه‌ر له یاریگه‌كاندا، پێویسته پیاوانى پۆلیس له یاریگه‌كاندا ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى بڕیار و رێنماییهكاتى لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا بین له هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بێت تووشى سزاى تووند ده‌بێت.
10- ئاگادارى كۆتایی بۆ راهێنه‌رى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى بروسك، كه پێویسته له یارییه‌كانى داهاتوو رێز له بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى بگرێت، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزاى تووند ده‌بێت.
11- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه پله‌دوو و پلهسێیهكانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له ناوه‌ڕاستى مانگى 2 ـى 2021 بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئه‌نجامدانى خوله‌كانیان.