به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زیاترى خوێندكاران و فێرخوازانى بوارى وه‌رزش ، به‌رهه‌مێكى نوێى په‌رتوكى وه‌رزشى له چاپدرا .
په‌رتوكى بایۆمیكانیك به هاوبه‌شى هه‌ریه‌كه له پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دكتۆر دیار محه‌مه‌د سدیق و سه‌ركۆ محه‌مه‌د ساڵح له كۆلیجى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى و زانسته جه‌سته‌یه‌كان له زانكۆى سلێمانى هاتۆته به‌رهه‌م و به شێوازێكى زانستى سه‌رده‌م چه‌مكه‌كانى ئه‌و زانسته‌ى وه‌رزش باسكراوه .
په‌رتوكى بایۆمیكانیك له لایه‌ن زانكۆى سلێمانى ئه‌ركى له چاپدانى بۆكراوه‌و بریاره به‌رهه‌مه‌كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌هێز بۆ فێرخوازانى بوارى وه‌رزشى و زانستى .
سپۆرت میدیا