له گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه نایابه‌كانى كوردستان ، ئه‌مرۆ چه‌ندین یارى به‌رێوه‌چوون .
له یاریگه‌ى سیروانى نوێ، سیروانى نوێ میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كرد‌و تیپى میوان توانى 1-0 یارییه‌كه بباته‌وه .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕ، سلێمانى و ئاشتى به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .
هه‌رچى ده‌ربه‌ندیخانه میواندارى رزگارى كرد‌و یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان گه‌ڕیش برایه‌تى توانى 2-1 له هه‌ولێر بباته‌وه .
سپۆرت میدیا