هه‌رێز جه‌مال
رۆژ به رۆژ پاش په‌ره‌سه‌ندن و گهشهندنه ئابووریه‌كان و گۆرانگاریییه به‌رده‌وامه‌كان له بۆرسه جیاوازه‌كانى جیهان ، مامه‌ڵه دراویهكان ههڵكشاندن و داكشانى خێرا‌و به‌رده‌وام به خۆیانه‌وه ده‌بین و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانهش هه‌میشه له چینى سه‌رمایه‌دارى و ژیانگهرى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به ژیانى مرۆڤایه‌تى و جموجوڵه ئابووریه‌كان هه‌بووه .
ره‌نگه تاوه‌كو پێش هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆناش و به ئێستاشه‌وه یه‌كێك له كاریگه‌رترین سه‌رمایه‌كان و مامه‌ڵه گه‌وره‌كان له دنیاى وه‌رزش هه‌بووبێت بۆنموونه له مێژووى تۆپى پێ نرخى یاریزان بۆ چه‌ند ساڵێك زیاتر له 250 ملیۆن یۆرۆى تێپه‌راند ، به‌ده‌ر له‌وه‌ش چوونه ناوه‌وه‌ى سه‌دان یاریزان بۆ ملیۆنهرهكانى و پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهان .
له‌گه‌ڵ ورده ورده كه‌مبوونه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى دراوى كاغه‌زى و هاتنه ناوه‌وه‌ى چه‌ندین رێگه بۆ پاره دان و مامه‌ڵه‌كان ، ورده ورده وه‌رزشیش خه‌ریكه كایه‌یه‌كى دیكه‌ى ئابوورى ده‌گرێته خۆ به مامه‌ڵه‌یه‌ك به دراوێكى تایبه‌ت كه ناوى ( چیلیز)ه ، Chiliz.
چیلیز ناوێكى نوێیه له مامه‌ڵه دراوییه‌كان و ره‌نگه زۆر به خشپایى خۆى به نێو جیهانى ئابوورى وه‌رزشى كردبێت به‌ڵام ره‌نگه له چه‌ند ساڵى داهاتوو ته‌كانێكى گه‌وره بدات و به دوور نازانێت كاربكاته سه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كى جێگیر بۆ نرخى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان .
له ئێستادا ده‌یان یانه‌ى جیهان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چیلیز به‌ستووه‌و كۆنتاكتى به‌هێزیان هه‌یه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدایه، یانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه ، مانچَیستهر سێتى ، پاریس سانجێرمان ، یۆڤانتۆس ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ، گهلأتهسراى ، ترابزۆن سپۆر ، رۆماى ئیتاڵى و رێكخراوى UFC بۆ هونه‌ره به‌رگرییه‌كان .
ئه‌و دراوه ته‌نیا بۆ یانه‌كان نییه‌و به‌ڵكو هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه ده‌توانێت به‌شدارببێت له مامه‌ڵه‌ى چیلیز ، به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه وه‌ك ئه‌ندامێكى یانه‌كه‌ش قۆناغ به قۆناغ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و كه‌سى به‌كاربه‌ر ده‌توانێت رێژه‌ى پاره‌كانى زیاد بكات به كوردیهكهى وه‌ك بانكێك وایه .
ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌م پرۆسه‌یه به‌شدار بن ، هه‌نگاوه‌كان زۆر ئاسانه به كوردى و كورتى خۆمان تۆ وه‌به‌رهێنان له‌و یانه‌یه یان دامه‌زراوه وه‌رزشیه ده‌كه‌یت و ساڵانه یان مانگانه ده‌توانیت چێكى باڵانسهكهو سوودهكانت بكه‌یت ، له رێگه‌ى وێب سایتى www.socios.com ده‌چته سه‌ر ئه‌و وێب سایته‌كه‌و ئه‌پێكى تێدایه ئه‌و ئه‌په كه بۆ سه‌رجه‌م سمارت فۆنه‌كان به‌رده‌سته ، وه‌ك ئه‌ندرۆیدو ئایئۆس .
نرخى چیلیزێك له‌مرۆدا 4.32 دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه‌و ئه‌م نرخه‌ش سات به سات گۆرانكارى تێدایه‌و تۆش ده‌توانیت له رێگه‌ى ده‌توانیت ئاگاداربیت www.chiliz.net
.
تكایه ئه‌م پرۆسه‌یه ورده‌كارى زۆرى تێدایه به وردى پێویسته مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت .
بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته سوود له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رپێكراوى جیهانى وه‌رگیراوه