ئۆتۆمبێلێکی کلایزەر، لە سەر جووتسایدی ناو شاوێس دوو یاریزانی یانەی برایەتی هەولێر دەشلێت کە چاوەڕێی پاسیان دەکرد لەسەر شۆستەکە.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، کاتکۆ ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر جوتسایدی ناو شاوێس پێکدادانێک روویدا لەنێوان کلایزەرێک و گالۆپەرێکی تایبەت، لەئەنجامی روداوەکە کلایزەرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەسەر شۆستە کەوت، لەو کاتەدا دوو یاریزانی یانەی برایەتی هەولێر کە لەسەر شۆستەکە بوون و چاوەڕێی پاس بوون، کلایزەرەکە هەردووکیانی شێلا و بریندار بوون.
فازل حاجی، ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رووداوەکەش پێچکردنەوەی گالۆپەرەکە و هاتنی بووبۆ ناو شەقام بێ چاوەروانکردن تاکو هەلی بۆ دەرەخسێت، لەکاتی لێکۆڵینەوە گالوپەرەکە بەهۆکاری سەرەکی روداوەکە دانرا.
سپۆرت میدیا