له‌ سلێمانى پاڵه‌وانێتى پایسكیلسوارى كراوه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەهاوكاری یەكێتی پاسكیلسواری عیراق لقی سلێمانی، پێشبركێیەكی پاسكیلسواری كراوە ئەنجامدەدات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى سلێمانى كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ سپۆرت میدیا هاتووه‌ ، پاڵه‌وانێتییه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شدار ببێت .

ئه‌مه‌ش ده‌قى نووسراوه‌كه‌یه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ یه‌وه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، بەهاوكاری یەكێتی پاسكلیسواری عیراق لقی سلێمانی، پێشبركێیەكی پاسكیلسواری كراوە ئەنجامدەدات.

هەركەس‌و ئارەزوومەندێك لە (كچان ‌و كوڕان) دەیەوێت بەشداری لەو پێشبركێیەدا بكات، ئەتوانێت پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكات‌و ناوی خۆی تۆمار بكات: (07701921520 یان 07701505144).

تێبینی: پێشبركێییەكە ماوەكەی (15) كیلۆمەترە‌و كاتژمێر (8.5)ی سەرلەبەیانی رۆژی (7/1/2021) لەبەردەم ئوتێل (داوا) لەگەڕەكی قولەرەیسی دەستپێدەكات‌و لەتاسڵوجە كۆتایی دێت.

دوا كات بۆ ناو نوسین رۆژی (6/1/2021)ە، هەر بەشداربوویەك دەبێت پاسكیلی خۆی پێبێت.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز