
له یه‌كه‌م ئه‌زموونى تیپى باله‌ى یانه‌ى دوكان له خولى نایابى عێراق تیپه كوردیه‌كه تووشى شكست هات .
له یه‌كه‌م یارى گه‌ڕى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵى خولى نایاب، له كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م دوكان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌رامبه‌ر مه‌سافى شیمال وه‌ستاییه‌وه‌و له یارییه‌كى پڕ ركابه‌رى دواجار مه‌سافى شیمال ٣-٢ گێم توانى یارییه‌كه بباته‌وه .
هه‌ر له یارییه‌كانى ئه‌مرۆ ، تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى شورته زۆر به ئاسانى و به ئه‌نجامى سێ گێمى بێبه‌رامبه‌ر له حه‌بانییه‌ى برده‌وه .
كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له ٧ تیپ پێكهاتووه‌و یارییه‌كانیش تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌شى وه‌رزش