.
له خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عیراق، تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووهه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6-1-2021 له هۆڵی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د له شاری سلێمانی ، تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر قاسم وه‌ستاییه‌وه‌و تیپی خاوه‌ن هۆڵ توانی یارییه‌كه به ئاستێكی به‌رزو به سێ گێمی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه بباته‌وه .
خاڵی گێمه‌كان پێكهاتبوون له 25-19 ، 25-14، 25 -23
سپۆرت میدیا