ئه‌نجامى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان

له‌ گه‌ڕى پێنجه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان، نه‌ورۆز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى نووسیه‌وه‌ .

نه‌ورۆز له‌ سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ میواندارى هه‌ندرێنى كردو خاوه‌ن یاریگه‌ توانى ٢-١ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.

له‌ یارییه‌كى ترى هه‌مان گه‌ڕ ، سیروانى نوێ به‌ گۆلێكى بێوه‌ڵام له‌ شێروانه‌ى برده‌وه‌و به‌ هه‌مان ئه‌نجام سۆرانیش له‌ هه‌ولێرى برده‌وه‌و برایه‌تى ٢-٠ له‌ هه‌لۆَى برده‌وه‌ .

هه‌رچى ده‌ربه‌ندیخانه‌ تووشى یه‌كه‌م شكست هات و ١-٠ به‌رامبه‌ر دهۆك تووشى شكست هات و ئاراراتیش هاوشێوه‌ى دهۆك له‌ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرى برده‌وه‌و زاخۆو پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى برده‌وه‌.

سپۆرت میدیا- په‌یامنێران

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز