له دیدارێكى تایبه‌ت و كراوه‌دا ، هێرش كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز وه‌ڵامى زۆر پرسیار ده‌داته‌وه له باره‌ى دۆخى وه‌رزشى شارى سلێمانى و یانه‌كه‌ى و هاوكات گۆرانكارییه وه‌رزشیه‌كانى كه بریاره له ئاینده‌یه‌كى نزیك ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له رۆلى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان ده‌كات له بوارى وه‌رزشى.
هێرش كه‌مال كه زیاتر به هێرش هه‌ورامى ناسراوه ، سه‌باره‌ت به دۆخى وه‌رزشى سلێمانى كه خۆى تێیدا ده‌ژى و ئێسته‌ش جێگرى سه‌رۆكى پڕ جهماوهترین یانه‌یه‌ى ئه‌و شاره‌یه ده‌ڵێت ، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه نیم كه بگوترێت وه‌رزشى سلێمانى دواكه‌وتووه یان ئه‌نجامى نییه ، چونكه له به‌شى زۆرى یارییه‌كان شارى سلێمانى، تیپه‌كان و یاریزانه‌كانى پێشه‌نگ بوون و ناوێكى دیارن نه‌ك له كوردستان به‌ڵكو عێراق و ته‌نانه‌ت ناویان له خوله‌كانى ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه تۆپى پێیه كه وه‌ك پێویست نه‌بووه ، ئه‌ویش هه‌ڵه‌كه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه به جۆرێك هیچ هاوكارییه‌كى یانه‌كانى ده‌ڤه‌رى سلێمانى نه‌كردووه ، جارى وا هه‌بووه به ئێستاشه‌وه ٤ ملیار دینار دراوه به هه‌ندێك یانه له كوردستان بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كان ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خۆى به‌جێهێشتووه ، بۆیه به بۆچوونى من ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌ش بدرایه به یانه‌كانى سنوورى سلێمانى به دڵنیاییه‌وه ده‌بوونه پاڵه‌وانى عێراق ، بۆیه من واى ده‌بینم وه‌رزشى سلێمانى زۆر سهركهوتووترو پێشكهوتووترو به‌ره‌نجام تره له وه‌رزشى شاره‌كانى تر به به‌راوورد له رووى هه‌م پێشكه‌وتن و هه‌روه‌ها ئه‌نجامى به‌رچاوو دیاریشهوه .
ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر وه‌رزشى سلێمانى
هێرش هه‌ورامى، كه زۆر به كه‌مى له میدیاكان ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكى كاریگه‌رى ناو وه‌رزشكاران ناسراوه، زۆر كاتیش تیرى ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ى خودى ئه‌و كراوه ده‌ڵێت ، هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك له شوێنى خۆى بێت وه‌ریده‌گرین و سنگمان فراوانه به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌زانین كێن به رق و كینه‌وه قسه ده‌كه‌ن ، بێ به‌ڵگه شت ده‌نووسن و ده‌ڵێن ، كه‌س هه‌یه خۆى به رۆژنامه‌نووسی ئیسلامى ده‌زانێت به‌ڵام كارى ته‌نیا بوختانى بێبنه‌مایه كه هه‌مووشمان ده‌زانین سزاى بوختان له ئاینى ئیسلام چییه ، بۆیه ئه‌مه‌ى هه‌یه به ده‌ستێكى ده‌زانین بۆ ناشرینكردنى زۆرینه‌ى شته‌كان ، هه‌موو خه‌ڵێكى به ویژدانیش ده‌زانێت ئێمه چۆن كارده‌كه‌ین، سروشتى ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ژینگه‌كه‌ى وایه خه‌ڵك هه‌ر قسه ده‌كات ئه‌وه‌ش شتێكى ئاسایییه ، به‌ڵام پێم خۆشه ئه‌گه‌ر هه‌ر قسه‌یه‌كیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێك به خودى خۆشمه‌وه به به‌ڵگه‌وه بڵاوى بكه‌نه‌وه نه‌ك هه‌ر قسه فڕێ بده‌ن.
جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز ده‌ڵێت ، نایشارمه‌وه كۆمه‌ڵێك هه‌ن له سلێمانى كه‌سیان له‌كه‌سیان رازى نین ، ئه‌وه شتێكى ناشرینه ئه‌وانه‌ش به په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن ده‌بینیت به رۆژ ستایش و قسه‌مان بۆده‌كه‌ن و به شه‌ویش ده‌كه‌ونه قسه‌وقسه‌لۆك و راپۆرت نووسین له په‌یجه‌كانه‌وه، ئێمه باش ده‌زانین ئه‌وانه كێن كه ته‌نیا كاریان لێدانه له وه‌رزشى سلێمانى ، ئێمه له رابردوو ئه‌وانه‌مان تاقی كردۆته‌وه له ئه‌ركه‌كانیان به‌ڵام شكستیان هێناوه بۆیه ئێسته به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌سى دلسۆز هه‌یه خه‌میان خه‌مى وه‌رزشه ، كۆمه‌لێك وه‌رزشكارى به توانا‌و رۆژنامه‌نووسى دیارمان هه‌یه پشتیوانى یانه‌كان و وه‌رزشكارانى شاره‌كه‌ن ئه‌و جۆرانه هه‌قه هه‌میشه رێزیان لێ بگرێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌داخه‌وه هه‌ندێك هه‌یه وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد كینه له دڵن و ئێمه حه‌زده‌كه‌ین به خۆیاندا بچنه‌وه چونكه ده‌یڵێمه‌وه ده‌زانین به فه‌رمانى كێ و چۆن كارده‌كه‌ن .
ده‌رگاى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بۆ پاڵپشتى وه‌رزشكاران و یانه‌كان له فه‌راغى حكومه‌ت كراوه‌یه
هێرش كه‌مال ، ده‌ڵێت له غیابى حكومه‌ت و ده‌زگاى په‌یوه‌ست به وه‌رزشه‌وه ئێمه هه‌ستاین به پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه كه هاوكارى به‌رده‌وامى ماددى و مه‌عنه‌وى یانه‌كانى كوردستان بین به بێ جیاوازى و ئه‌وه نزیكه‌ى شه‌ش ساڵ ده‌بێت به‌رده‌وامین و پێشتریش له سه‌رده‌مى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌و هاوكارى و پاڵپشتیه هه‌ر هه‌بووه به‌ڵام له‌م دواییانه به چڕى كارمان كردووه له رێگه‌ى نووسینگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى بۆ هاوكارى یانه‌كان و وه‌رزشكاران ، له ئێستادا ئه‌و یانانه‌ى تیپه‌كانیان له خوله‌كانى كوردستان به‌شدارن هاوكارى مانگانه‌ى به‌رده‌وامیان هه‌یه ، كاره‌كانیش له لایه‌ن نووسینگه‌ى وه‌رزشى به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگى به به‌جۆرێكه هاوكارى یانه‌مان كردووه ئیسلامى بووه ، یانه هه‌بووه به ناو كادرى یه‌كێتیی تێدا بووه ته‌نانه‌ت زۆر كات كه من جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى نه‌ورۆزم گله‌یم لێ ده‌كرێت كه هاوكارى یانه‌كانى ترمان كردووه وه‌ك نووسینگه‌ى هاوسه‌رۆك هاوكارى یانه‌ى نه‌ورۆز نه‌كراوه به‌ڵام ئێمه وا به باشمان زانیووه تاوه‌كو خزمه‌تى زیاتر‌و زۆرتر بكه‌ین ، هه‌روه‌ها هاوكارى سه‌دان وه‌رزشكارو سه‌دان كه‌س بووین به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك له ده‌رگاى دابێت ده‌ستمان به روویه‌وه نه‌نراوه ، له‌سه‌ر بڕیارى شێخ لاهوریش ئێمه ئه‌و هاوكارییانهمان راگه‌یاندووه تاوه‌كو ئه‌و بۆشاییه پڕبكهینهوهو كه به ته‌حه‌داوه ئه‌م كاره له هیچ حزبێكى كوردى نییه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ى ئێمه‌ش ئه‌ركى دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى حكومه‌ته ، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت میكانزمێك بۆ به‌رێوه‌بردنى یانه‌كان دابنێت به جۆرێك وایان لێ بكات باجیان لێ وه‌ربگرێت ، به‌ڵام زه‌ویان بداتێ و ئه‌وانیش پرۆژه‌ى وه‌رزشى و وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى به شێوه‌یه‌كى یاسای بێت و رێككه‌وتنى ژێر به ژێرى تێدا نه‌بێت .
هێرش هه‌ورامى ده‌ڵێت ، ئێمه به یانه‌و كه‌سه‌كانیشه‌وه نه‌وه‌ستاوین ، سه‌دان خولى تیپى میللى و خولى لیژنه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كان به پاڵپشتى ئێمه كراوه‌ته‌وه ، چه‌ندین جار هه‌بووه به ئێستاشه‌وه یانه‌كان به‌هۆى ئه‌و هاوكارییانه به‌شدارى خوله‌كانیان كردووه‌و چالاكیه‌كانیان درێژه پێداوه .
بۆرده وه‌رزشیه‌كه‌ى یه‌كێتیی گه‌یشته چى ؟
هێرش كه‌مال ، كه ئه‌ندامى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیی نیشتیمانى بووه‌و سه‌رو كارى له‌گه‌ڵ كارى حزبیش هه‌یه ئاگادارى چۆنێتى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى حزبه ده‌ڵێت، پاش ئه‌وه‌ى بۆردێكى وه‌رزشى دانرا ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته هیچ ئه‌ندامێك بۆ ئه‌و بۆرده جێگیر نه‌كراوه چونكه به پێى په‌یره‌وى حزب ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته ئه‌ندام ده‌بێته پله‌ى حزبى له كارگێرى مه‌ڵبه‌ند كه‌متر نه‌بێت كه ئه‌وه‌ش تا ئێسته بۆ كادره وه‌رزشیه‌كان نه‌بووه ، هه‌ندێك ناودراوه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه ئه‌ندامى بۆرده‌كه به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم چونكه ئه‌وانه سه‌رو كاریان له‌گه‌ڵ وه‌رزش نییه ، ئامانجى ئه‌و بۆرده بۆ خزمه‌تى وه‌رزش و پاڵپشتى وه‌رزشكارانه ، چاودێرى نوێنه‌ره‌كانى بكات له ئۆرگانه وه‌رزشیه‌كان ، ئیشى بۆردیش نییه ته‌داخولى وه‌رزش بكات ، ئامانجى وه‌ك وتم ته‌نیا پاڵپشتیی و چاودێرییه ، تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش هه‌یكه‌له‌كه‌ى پێك نه‌هێنراوه تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا هه‌ڤاڵ ئارام قادر خه‌بات سه‌رپه‌رشتى ده‌كات كه ئه‌ویش كه‌سێكى چالاك و خه‌مخۆره ، هه‌رچه‌نده ئێمه كادرى زۆر پسپۆر‌و به‌تواناى ئه‌كادیمیمان هه‌یه به‌ڵام پله‌ى حزبییان نییه بۆیه ئێمه داوامان كردووه حزب ره‌چاوى ئه‌و خاڵه بكات بۆیه پێشبینى ده‌كه‌م چه‌ند گۆرانكارییه‌ك رووبدات هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش حزب به پێى په‌یره‌و كار ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌م بۆرده كه‌سێتى وه‌رزشى ده‌وێت به پێى هه‌موو ناوچه‌كانیش كاره‌كته‌رى تێدا بێت.
گۆرانكارى ریشه‌ى به‌رێوه‌یه
هێرش كه‌مال ، زۆر كات به‌وه ناسراوه له ناو وه‌رزشكاران كه قسه‌یه بكات و ده‌بێت قسه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات ، ئه‌و له‌م دیداره‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت ، كه گۆرانكارى كارگێرى و پۆسته وه‌رزشیه‌كان كه به‌ركه‌وته‌ى حزبهكهیهتى له مانگى داهاتووه ده‌ستپێده‌كات ، ئه‌و ده‌ڵێت به هه‌مه‌ئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئارام قادر خه‌بات كه سه‌رپه‌رشتى بۆردى وه‌رزشى ده‌كات گفتوگۆمان كردووه له‌سه‌ر پرسى گۆرانكارى پۆسته وه‌رزشیه‌كان ، ئه‌ویش به سوپاسێكى زۆره‌وه به‌نده‌ى سه‌رپشك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆرانكارییانه ئه‌نجام بده‌ین به راوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤالێك ده‌ستمان پێكردووه .
ئه‌و وتیشى ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى وه‌رزشى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ى كردووه له رابردوو زۆر شته‌كانى سه‌قه‌ت كردووه ، هه‌موو بریاره‌كانى داوه‌ته ده‌ست هه‌ولێرو ده‌ست به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزش له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ، به‌داخه‌وه وه‌زیرى رۆشنبیرى پێشووش هیچ رۆلێكى نه‌بووه كه به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتیش بووه ، بۆیه گۆرانكارى ریشه‌ى پێویستییه ، بۆ نموونه لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان كه خودى خۆم رازینیم له‌و لیژنه‌یه چونكه لیژنه‌كه‌یان مراندووه ، به تایبه‌ت كه هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌رۆكه‌كه‌ى بووه ،بۆیه ئه‌گه‌ر بمانهوێتى چالاكی بكه‌ینه‌وه بۆیه بێ دوو دڵى ده‌بێت بیر له گۆِرینى ریشه‌ى بكه‌ینه‌وه ، ئه‌م گۆرانكارییانهى ئێمه‌ش ده‌یكه‌ین له نه‌بوونى هیچ یاساییه‌كه به داخه‌وه هه‌مووان ده‌زانین لیژنه‌ى ئۆلۆمپییی یاساییه‌كى نییه ، ئه‌و گلهیانهش كه ئاراسته ده‌كرێت ئاراسته‌ى حزب ده‌كرێت بۆیه گۆرانگارییهكانیش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، بۆیه من لێره‌وه دڵنیاى ده‌ده‌م ئاماده‌كارى كراوه‌و گۆرانكارى روو ده‌دات له مانگى داهاتووه،وه دڵنیایش ده‌ده‌م كۆمه‌ڵێك كه‌سى به‌توانا دێته پێشه‌وه مه‌رج نییه حزبى بێت، كه‌سانى ئه‌كادیمیى زۆرمان هه‌یه ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن و بێنه پێشه‌وه بۆ خزمه‌ت كردن ئێمه دهستیگرۆو پاڵپشتى ده‌كه‌ین چونكه ده‌زانین هه‌وڵ و ئامانجیان پێشكه‌وتنى وهرزشهكهیهو خزمه‌ت ده‌كات و چانسێكى باشیان ده‌ده‌ینێ ، ئێمه‌ش له لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌وڵمان داوه‌و به‌ش به حاڵى خۆم ئه‌و كه‌سانه‌م پێ باشه‌و كه‌سانى زۆر باشیش له‌و شێوه دێته پێشه‌وه‌و ئێمه هیچ داوایه‌كى حزبیمان نابێت بۆیان ته‌نیاو ته‌نیا وهرزشهكهى خۆیان و خزمه‌ته‌كه نه‌بێت.
هێرش هه‌ورامى چه‌ند جارێك جه‌ختى له‌وه ده‌كرده‌وه له رابردوو ئه‌وه‌ى وه‌رزشى ئه‌م شاره‌ى به‌ده‌ست بوو كارێكى خراپى كردووه ، ئه‌و وتى ” كادرى زۆرباشى وه‌رزشی هه‌بووه هه‌ر راونراوه ، زۆربه‌ى پۆسته‌كان و كه‌سه‌كان و ئه‌ندامه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى باڵ بالێن و ته‌كه‌تول گۆرانكارى و كه‌سه‌كان دانراون ، زۆربه‌ى كات هه‌موو شتێك نێردراوه ته‌وه هه‌ولێر، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ به‌غداد كۆنتاكتێكى باشیان به‌ستووه بۆ هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ، بۆیه ئێمه له رابردوو شاندێكمان نارده به‌غداد بۆ زۆر پرس ، وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانیش هاته سلێمانى و میوانداریمان كرد‌و ته‌واى شته‌كانمان بۆ روونكرده‌وه ، بۆیه له ئێستاشه‌وه خۆمان بۆ ته‌واوى گۆرانكارییه وه‌رزشیه‌كانى به‌غداد ئاماده‌كردووه هه‌ر له هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیی تۆپى پێ و هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ، كه له داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت و وه دلنیام نوێنه‌رى باشمان ده‌بێت و له ئێستاشه‌وه ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین ، بۆیه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه له مانگى داهاتووه گۆرانكارییه‌كان ده‌كرێت و په‌یامى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیش ئه‌وه‌یه له‌و روانگه‌یه‌وه ئێمه وه‌رزش بۆ وه‌رزش ده‌كه‌ین و ته‌داخولى كارى حزب ناكه‌ین له‌و بواره”.
نه‌ورۆز هیچ گرێبه‌ستێكى نییه
جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى نه‌ورۆز له‌سه‌ر باسى یانه‌كه‌ى ده‌ڵێت ، ئه‌م وه‌رزه تیپه دیارهكهى یانه‌كه‌مان تۆپى پێییه كه له سێ خول به‌شداره ، خولى نایابى كوردستان ، جامى عێراق، پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌ك واته یاریزانێكى تیپه‌كه‌مان بۆ سێ خول یاریدهكان كه برى مووچه‌ى مانگانه‌ى ستافى تیپى تۆپى پێ به راهێنه‌رو یاریزان و كاستى هونه‌رى نزیكه‌ى ٣٨ ملیۆنه‌و یه‌ك كه‌س له‌م وه‌رزه گرێبه‌ستى نییه‌و ته‌نیاو ته‌نیا مووچه وه‌رده‌گرێت .
نه‌ورۆز گۆرانكارى ده‌كات
جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز ده‌ڵێت ، تیپى تۆپى پێى یانه‌كه له سێ جه‌بهه‌وه ركابه‌رى ده‌كات ، ئێمه متمانه‌مان داوه‌ته كامه‌ران عه‌لى ، به‌ڵام ئه‌و به باشى زانیوه بۆ قۆناغى داهاتوو به تایبه‌ت بۆ خوله‌كانى عێراق راهێنه‌رێك بێت ، بۆیه ئه‌وه‌ش ده‌سته‌ى كارگێرى و تیپه‌كه بریار ده‌دات ، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر كاركردن ئه‌وا راهێنه‌رێكى شایسته به تیپه‌كه ده‌هێنن و له كاتى خۆشى دیراسه‌ى ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت ، وه‌ك وتیشى وه‌ك یانه‌كه‌یان ته‌ركیزى زیاتریان له‌سه‌ر خولى عێراقه كه ئێستا له جامى عێراق له قۆناغى شانزهدایهو له قۆناغى پاڵاوتنه‌كانیش بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى عێراق به‌شدارن و هه‌موو هاندهرانیشى دڵنیا كرده‌وه نه‌ورۆز به به‌هێزى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
داهاتى یانه‌ى نه‌ورۆز چه‌نده‌و له كوێوه دێت
هێرش كه‌مال له سه‌ر پرسى داهاتى یانه‌كه‌ى كه هه‌میشه له شه‌قامى وه‌رزشى به یانه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌یر ده‌كرێن ، ده‌ڵێت داهاتى مانگانه‌ى یانه‌كه‌مان ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زاره ئه‌ویش خاوه‌نى باڵهخانهیهكین له شارى نه‌ورۆز كه به كرێى ٣٦ ملیۆن دینار مانگانه داومانه به كۆمپانییهك ، هه‌روه‌ها ٨ شوقه‌مان له پاركى دایك هه‌یه و هه‌ندێك یاریگهشمان هه‌یه كه كۆى گشتى ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زاره له كاتێكدا یانه هه‌یه له شارى سلێمانى داهاتى ١٠٠ ملیۆنه كه‌چى ٢٠ ملیۆنى سه‌رف ناكات بۆ وهرزشهكهى ، ئێمه له‌و داهاته‌ى هه‌مانه خه‌رجى مانگانه‌ى یانه‌كه‌مان ٥٧ ملیۆن دیناره كه ئه‌وه‌شى كه‌م ده‌كات زۆر كات به سوپاسه‌وه نووسینگه‌ى به‌رێز شێخ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی یاخود له رێگه‌ى به‌رێز كاك شێخ ئاكۆ شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى فه‌خرى یانه‌كه‌وه هاوكارى ده‌كرێین تاوه‌كو كورت هێنانه‌كه پڕبكه‌ینه‌وه، ده‌رگاى یانه‌كه‌شمان هه‌میشه كراوه‌یه بۆ سه‌یركردنى داهات و خه‌رجى یانه‌كه‌مان ساڵانه‌ش چاودێرى دارایى راپۆرته‌كانیان به پله‌ى نایاب بووه له‌سه‌رمان ، به‌ڵام ئێمه بۆ قۆناغى داهاتوو پرۆژه‌ى خۆمان ده‌بێت تاوه‌كو داهاتمان زیاد بكه‌ین ، به فه‌زڵى سه‌رۆكى یانه شێخ لاهور شێخ جه‌نگى ساڵانه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه كۆمه‌ڵێك زه‌ویمان وه‌رگرتووه كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئێمه نه‌چووین وه‌ك هه‌ندێك یانه بیفرۆشینه‌وه یان نه‌یزانیووه چى لێ بكات ، ئێمه ساڵ به ساڵ په‌ره‌مان پێداوه بۆیه گه‌یشبینم كه ده‌بینه تاكه یانه له كوردستان كه پێویستمان به هیچ شتێكى حكومه‌ت و لایه‌نێك نه‌بێت ، ساڵ به ساڵ داهاتمان زیاد ده‌كات بۆیه ده‌توانین به‌و داهاته زۆر به تێروته‌سه‌لى به‌شدارى خولى عێراقیش بكه‌ین .
یاریگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه فراوانتر ده‌كرێت و زووتر ده‌كرێته‌وه
له مانگى ١٠ـى ساڵى رابردوو له لایه‌ن سه‌رۆكى یانه‌ى نه‌ورۆز ، به‌ردى بناغه‌ى یاریگه‌ى نه‌ورۆزى نێوده‌وڵه‌تى دانرا ، هێرش كه‌مال رۆژانه سه‌ردانى ئه‌و یاریگه‌یه ده‌كات و خۆى سه‌رپه‌رشتیارى كاره‌كان ده‌كات ، ئه‌و ده‌ڵێت ، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه ده‌ڵێم كه مه‌وداى یاریگه‌كه فراوانتر ده‌كرێت و له ١٢ هه‌زار كورسیه‌وه ده‌كرێته ١٤ هه‌زارو ٥٠٠ كه‌س وه به سوپاسه‌وه ئێسته كار بۆ ده‌كه‌ین له رێگه‌ى شاره‌وانیه‌وه چه‌ند زه‌وییه‌ك هه‌یه له ده‌وروبه‌رى وه‌ریده‌گرین شارێكى وه‌رزشى تێدا دروست ده‌كه‌ین ، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌رزشى له خۆ بگرێت كه پێكهاتووه له هۆتێل ، ریسۆرانت و كافێ و پاركى ئۆتۆمبیل و یاریگه‌ى باسكه‌و باله‌و یارییه رێكتییهكان و شوێنى مانه‌وه‌ى میوانان و تیپه‌كان و یاریزانان و هۆڵه‌كانى ئاسن و یاریگه‌ى دووه‌م ، وه‌ك وتیشى ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌و شێوه خێرایه‌ى ئێسته بروات له‌و واده‌یه‌ى بۆى دانراوه كه ساڵێك و هه‌شت مانگه به چوار مانگ پێشتر كۆتایى بێت و یاریگه‌كه به ره‌سمى بكرێته‌وه و نیازیشمانه به كۆتایهاتن و كردنه‌وه‌ى تیپه‌كانى باله‌و باسكه‌و تۆپى ده‌ست و گۆره‌پان و مه‌یدان پێك بهێنینه‌وه و موژده‌ى ئه‌وه ده‌ده‌م پشت به خوا‌و هیمه‌تى هه‌موو دڵسۆزان ساڵى داهاتوو ساڵى گه‌وره‌تربوونى زیاترى یانه‌ى نه‌ورۆزه.
دیدار -هه‌رێز جه‌مال