پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 11 ى 1 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو ، به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تى كردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێنه‌رایه‌تى لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ، بڕیاردرا به‌پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك له‌م كه‌سانه‌ى خواره‌وه:
د. دیار محه‌مه‌د سدیق سه‌رۆك لێژنه
د.ئاڵان قادر ره‌سول – ئه‌ندامی لێژنه
-سه‌فین كانه‌بی – ئه‌ندامی لێژنه
-سه‌ركار عه‌لی خان – ئه‌ندامی لێژنه
- نه‌وزاد قادر – ئه‌ندامی لێژنه.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نوێنه‌رایه‌تیه‌كه دابین بكات له‌چوار چێوه‌ی بودجه و شایسته داراییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان.
بریار وایه لێژنه‌كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌رێكاره‌كانی خۆی بكات له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.