لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان زەمینەسازی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەکى تایبەت بەوەرزش دەکات
سەلمه فاتح، سەرۆکی لیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان له لێدوانێكیدا رایگهیاند ، بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەیاسایەکى تایبەت بەوەرزش، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12، لیژنهكهمان ، کۆبوونەوەیەکى تایبەتى ئەنجامدا ئامادهكارى خۆمان لەئێستادا بۆ گەڵاڵەکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیەسایەکى تایبەت بۆ رێکخستنى بواری وەرزش لەھەرێمی کوردستاندا راگهیاند .
وتیشى ، ئهو ھەوڵەی لیژنەكه بەهۆى دروستبوونى چەندین گرفت لەنێوان یەکێتییە وەرزشییەکان و تیپ و کۆمەڵەکان بووه، بۆیە دواى گفتوگۆى ورد بەپێویست زانرا لیژنەیەکى لاوەکى لەلیژنهى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان پێكبهێنرێت و سەردانى وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات و لەماوەى ١٥ رۆژدا سەرنج و تێبینییەکانیان وەربگیرێت بۆ دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەیاساکە.
تەوەرێکى دیكهى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەئەنجامدانى ۆرکشۆپێك بۆ باسکردنى کێشەو گرفتەکانى رێکخراوەکانى کۆمەڵگهى مەدەنى و لەو چوارچێوەیەشدا بەدواداچوون کراوە.
ئهوهشى خسته روو، سبەى چوارشەممە ۆرکشۆپێک لەپەرلەمانى کوردستان بەئامادەبوونى نوێنەرى رێکخراوەکانى کۆمەڵگهى مەدەنى بهڕێوه دهچێت و پاشان ههنگاوهكانى پرۆژه یاساكه دهستپێدهكهن .