هه‌ره‌شه‌ له‌ یاریزانانى فوتساڵى كچان ده‌كرێت

یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ، هه‌ره‌شه‌یه‌كى توند له‌ یاریزانان و راهێنه‌رانى خوله‌كه‌ى ده‌كات .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێك له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستانه‌وه‌، هه‌ر یاریزانێك و راهێنه‌رێك له‌ هه‌ردوو خولى كوردستان و عێراق یاریبكات و له‌ یه‌ك كات یارییه‌كان به‌رێوه‌بچێت ده‌بێت له‌ خولى كوردستان یاریبكات .

ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ زۆربه‌ى یاریزانانى كوردستان روویان له‌ یانه‌كانى عێراق كردووه‌ بۆ خولى نایابى عێراق و كاتى یارییه‌كانیش زۆربه‌ى یه‌ك كاته‌ .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز