نه‌ورۆز ده‌بێته‌ میوانى حه‌ویجه‌

بریاره‌ له‌ گه‌ڕى دووه‌مى قۆناغى دووه‌مى پالاوتنه‌كانى خولى پله‌یه‌كى عێراق، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز ببێته‌ میوانى حه‌ویجه‌ .

یارییه‌كه‌ له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ یاریگه‌ى حه‌ویجه‌ ، له‌ نێوان هه‌ردوو تیپى تۆپى پێى یانه‌ى حه‌ویجه‌و نه‌ورۆز ده‌بێت .

نه‌ورۆز له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ تووشى شكست هات و حه‌ویجه‌ش له‌ داقوقى برده‌وه‌ .

له‌و قۆناغه‌ ٥ تیپ به‌شداره‌و ٣ تیپ ده‌چنه‌ قۆناغى كۆتایى و هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژیش دهۆك میواندارى داقوق ده‌كات .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز