ژماره‌یه‌ك له پاڵه‌وانه‌كانى یارى له‌شجوانى له شارى سلێمانى و كوردستان ، ئه‌مرۆ له لایه‌ن نووسینگه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان خهڵاتكران .
له میانى پێشوازى كردنى ئه‌و پاڵه‌وانانه كه پێشتر به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانى جیهانى و كیشوهریان كردووه ، تهئكیدكراوه كه له پاڵپشتى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی بۆ ئه‌و وه‌رزشكارانه له پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوو كه بریاره به‌شدارى بكه‌ن و هاوكات ده‌ستگیرۆیان بن بۆ به‌رده‌وامى ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ى ده‌سته‌به‌ریان كردووه و وه‌ك كوردێك له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق .
لاى خۆشیانه‌وه وه‌رزشكاره میوانه‌كان سوپاسى هه‌میشه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتی نیشتیمانیان كرد كه هه‌میشه پاڵپشتى گه‌وره‌ى وه‌رزشكاران و گه‌نجان بووه له هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌كان .