رۆژى چوارشه‌ممه یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له شارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌و چاره‌نووسى خوله‌كانى یه‌كلاده‌كاته‌وه .
هادى كه‌ریم ؛ جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، رۆژى چوارشه‌ممه ته‌واوى پرسه ههڵپهسێدراوهكان یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تى دارایى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ى داواكراوى یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌ڕبڕى .
وتیشى داواى پڕكردنه‌وه‌ى نووسراوێكمان له لایه‌ن یانه‌كانه‌وه بۆ پاراستنى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كان و دانانى ده‌سته‌ى هانده‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ى نووسراوێك كردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته نه‌گه‌یشتووه بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكرێت زووتر خوله‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه .
وتیشى تاوه‌كو رۆژى چوارشه‌ممه پرۆسه‌ى پێدانى شایسته داراییه‌كانیش به ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.