له سه‌ر رێگاى دوكانیان – سلێمانى قۆناغى یه‌كه‌مى پایسكیلسوارى یانه‌كانى عیراق له‌سه‌ر ئاستى كچان و كوڕان به‌رده‌وامه .
له دووه‌م رۆژى ركابه‌رییه‌كان ، كچانى یانه‌ى نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئاستى تاك پله‌ى یه‌كه‌م تا چواره‌میان مسۆگه‌ر كرد كه له ركابه‌رییه‌كان 50 یاریزان له شانزه یانه‌وه به‌شداربوون .
له ركابه‌رییه‌كان سۆزى دڵشادى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز به پله‌ى یه‌كه‌م و هه‌ر سێ هاوڕێیهكهشى له هه‌مان یانه مژده‌و زههراو له‌نیا پله‌كانى دووه‌م تا چواره‌میان مسۆگه‌ر كرد .
ماوه‌ى پانزه ساڵه به به‌رده‌وامى كچانى پایسكیلسوارى نه‌ورۆز پاڵه‌وانى كوردستان و عیراقن و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى پایسكیلسوارى عیراق بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسیا‌و عه‌ره‌ب پێك ده‌هێنن .
سپۆرت میدیا