
یارییەکانی پاڵەوانێتی خولی تۆپی سەرمێزی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەردەوامەو یانەی سلێمانیش بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوت.
یانەی سلێمانی پاڵەوانی عێراق لە قۆناغی یەکەمدا کەوتە کۆمەڵی دووەمەوەو بەرامبەر یانەکانی ( قەتەری قەتەریی و ئەساریای لیبی و شەبابی فەڵەستینی و بەهلاوی عومانی) یاریکرد.
سلێمانی ۳ـ٠ بەهلاو
سلێمانی ۳ـ٠ شەباب
سلێمانی ۱ـ۳ قەتەر
سلێمانی ۳ـ۱ ئەساریا
بەو ئەنجامانەو دوای تۆمارکردنی سێ سەرکەوتن و شکستێک، کوڕانی یانەی دایک بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە سەرکەوتن، کە بڕیارە پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ تیروپشکی ئەو قۆناغە رابکێشرێت.
حسێن عومەر راهێنەری یانەی سلێمانی رایگەیاند ئامادەباشی تەواویان کردووەو سەرەڕای نەبوونی یاریزانی پیشەگەر، توانیویانە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەربکەون و لە ئێستاشدا ئامانجیان گەیشتنە بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە.