تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ دیاری كردنی پله‌كانی نۆیه‌م تا دوانزه‌یه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب یاری ده‌كات كه له ئێستادا و له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 20 ئابی 2021 و له پێنجه‌م یاری خۆیاندا كوڕانی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی باسل ئه‌سه‌د سوری یاریان كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی سێ یاری بێ وه‌ڵام بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان سه‌یوان جه‌مال یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، یارییه‌كی به‌هێزمان ئه‌نجام دا‌و توانیمان به ئه‌نجامی سێ یاری بێ وه‌ڵام له ڕكابه‌ره‌كه‌مان به‌رینه‌وه .
وتیشی بڕیاره له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 21 ی ئابی 2021 و له شه‌شه‌م یاریمان ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی مدینه حسین شه‌باب ئوردنی ببینه‌وه .
سپۆرت میدیا