یارییه‌ك به‌ شه‌ڕه‌ به‌رد كۆتایهات

ئەمڕۆ لە یاریی قۆناخی پێش کۆتایی “خولی ئاکرێ” بۆ تیپە میللییەکان، پشێوی و ئاڵۆزی لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپی میللی کەلەکچی و بیوک دروستبوو.

یارییەکە لە یاریگەی ئاکرێ بەڕێوەچوو. لە نێو یارییەکەدا پێکداهەڵپژان و پەلاماردانی یاریزانانی نێوان هەردوو تیپ روویدا.

پاشان لەنێوان هاندەرانی هەردوو تیپ شەڕ و ئاڵۆزیی دروست بوو، تاوەکو ئێستاش شەڕی هاندەران بەردەوامە. هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە نزیک یاریگەی ئاکرێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، چونکە لە دەرئەنجامی ئەو شەڕە 5 کەس برینداربوون.

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز