
تەها زاخۆیی، سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ ئاشكرایدهكات، نووسراوێكیان بهرزكردۆتهوه بۆ حكومهتى ههرێمى كوردستان بۆ وهرگرتنى ئهو پارهی بۆ قۆناغی یهكهمى خولى نایابى عێراق پێویستیان پێیه .
تهها له لێدوانێكى رۆژنامهوانى دهڵێت ، ئێمە کێشەی ئابووریمان هەیە، مانگی داهاتوو خولەکە دەستپێدەکات، یاریزانەکان پێویستیان بە کەمپی مەشقە بەڵام ئێمە نەمانکرد، گەشتکردنە، پارەی مووچەی یاریزانانە هەموو شتێک کە پەیوەستە بە یاریزانان و بەشداریکردن لە خولەکە، ئەمانە هەموویان پارەیان دەوێ و ئەمەش کێشەیە.
زاخۆیی وتیشی: 10 رۆژی دیکە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دادەخرێت، ئەگەر لەم ماوەیەدا پارەمان نەدرێتی و دوایی بماندەنێ ئێمە هیچ سوودی لێوەرناگرین و ناتوانین یاریزان بگوازینەوە، بۆیە ئەگەر نییەتێک هەیە یانە زاخۆ هاوکاری بکرێت، باشترە ئێستا بکرێت بۆ ئەوەی یاریزان رازی بکەین بێتە یانەکە.
تەها زاخۆیی ئەوەشی خستەڕوو کە یانەی زاخۆ داوای ملیارێک و 800 ملیۆن دیناری لە حکومەت کردووە بۆ ئەوەی بەشداریی لە خولی عێراق بکات و ئەنجامی باشی هەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
زاخۆ لەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ 17 یاریزانی نێوخۆیی و سێ یاریزانی بەرازیلی واژۆکردووە، مووچەی مانگانەیان دوو ملیۆن تاوەکو 60 ملیۆن دینار دەبێت.
وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق رۆژی بیستی مانگی نۆی ئەمساڵ دهستپێدهكات .
سپۆرت میدیا