بۆ دابه‌زینی كێش و هه‌روه‌ها بچووككردنه‌وه‌ى ورگ، پێویستى كردارى هه‌رس كرد، به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستى بێت، بۆ یٔه‌وه‌ش چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه.
به‌پێی توێژینەوە زانستییە نوێیەکان، یٔەگەر کرداری ھەرسکردنی مرۆڤ ته‌ندروستى بێت، مرۆڤ قه‌ڵه‌و نابێت و ورگیشى گه‌وره نابێت.
توێژینه‌وه‌كان یٔامۆژگارى گرتنه‌به‌رى یٔه‌م ڕێكارانه ده‌كه‌ن بۆ یٔه‌وه‌ى ورگ گه‌وره نه‌بێت.
– ھەموو ڕۆژێک کات بۆ وەرزشکردن دابنێ.
– ڕۆژانە کوپێک، یان دوو کوپ چای سەوز بخۆرەوە، چونکە چای سەوز سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ھەیە، ھەروەھا چەندین سوود بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.
– ڕۆژانە لە ھەشت کاتژمێر کەمتر مەخەوە و ھەوڵ بدە، نەگاتە 10 کاتژمێر.
– ڕۆژانە ھەر سێ ژەم بخۆ، چونکە بە تێپەڕکردنی ژەمێک، یٔەگەری قەڵەوبوون و گەورەبوونی ورگت زیاتر دەبێت.
– ڕێژیمی قورس مەکە، تەنیا یٔەو خواردنانە کەم بخۆ، کە ڕێژەیەکی زۆری کالۆرییان تێدایە.
– ھەوڵ بدە بەشێک لەو خواردنانەی دەیانخۆیت، توون (تیژ) بن و بیبەری سروشتی بۆ توونکردنی، بەکار ھێنرابێت.