
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا و تێیداو له دوو یاری به‌هێزدا كه ململانێ بوو بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان هه‌ردوو تیپی كچانی یانه‌كانی پیره‌مه‌گرون و دوكان توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له یه‌كه‌م یاری دا كچانی یانه‌كانی هێرش و پیره‌مه‌گرون ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی پیره‌مه‌گرونی میوان توانیان به ئه‌نجامی 3-4 گۆڵ بردنه‌وه بده‌ست بهێنن .
له شاری سلێمانی كچانی یانه‌كانی دوكان و سنوور ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی پڕگۆڵ كچانی دوكان پاڵپشت به یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ براوه بوون .
سپۆرت میدیا
فۆتۆ : یوسف كه‌ركوكى