تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دیاری كردنی پێكهاته‌ی نوێی تیپه‌كه‌ی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له پاش هه‌ڵسه‌نگاندن ، ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا به دیاری كردنه‌وه‌ی هه‌شت یاریزان كه پێك دێن له .
( ئەیوب محمد – گۆڵپارێز ، ڕاوێژ عەتا – گۆڵپارێز ، سالار حسێن – لە هێڵی بەرگری ، بەهەست هاوڕێ – لە هێڵی بەرگری ، چێنەر جەلال – لە هێڵی ناوەند ، حمید ڕەحیم – لە هێڵی ناوەند ، شەعبان مەحمود – لە هێڵی ناوەند ، عیماد ئەحمەد – لە هێڵی هێرشبەر ) .
بڕیاره دوایی دیاریكردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ست پێبكات ئه‌وه‌ش له ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود مه‌جیدی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه .
راگه‌یاندنى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى