شه‌هد: كه‌مپێكى چڕ له‌ سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ین

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سپۆرت میدیا

دووه‌م رۆژى مه‌شقه‌كانى كه‌مپه‌كه‌ى یانه‌ى نه‌فت وه‌سه‌ت له‌ سلێمانى به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایهات .

عه‌بدول غه‌نى شه‌هد، راهێنه‌رى تیپه‌كه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ سپۆرت میدیا وت ، كه‌شى سلێمانى بۆ كه‌مپه‌كه‌مان زۆر گونجاوه‌و رۆژانه‌ دوو یه‌كه‌ى چڕى مه‌شق ئه‌نجام ده‌ده‌ین .

وتیشى ئه‌م وه‌رزه‌ ٥ یاریزانى نوێ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌فتى وه‌سه‌ته‌وه‌ كردووه‌و له‌ كه‌مپه‌كه‌ى سلێمانیش كه‌ ماوه‌ى ١٢ رۆژه‌ دوو یارى دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین .

سپۆرت میدیا – سلێمانى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز