بڕیارە ڕۆژی ٣ی١٠ی٢٠٢١ لە بیابانی لوت، لە ناوچەی کرمانی ئێران، پێنجەمین خولی ئەڵترا-ماراسۆنی ڕاکردن بەڕێوە بچێت.
ڕاکردنەکە ١٢٠ کیلۆمەترو ٢٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، ھەریەکەشیان بە پێنج قۆناغ دەبێت لە گەرمترین ناوچەی جیھاندا.
بۆ ئەو مەبەستەش کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نوسراوی فەرمی، وردەکارییەکانی ئەم بۆنە وەرزشییەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی کردووە.