بەمەبەستی زیاتر ئامادەكاری بۆ جامی یانەكانی عێراق و خولی پلەیەكی كوردستان یانەی بابان یەكەم یاری دۆستانەی خۆی ئەنجامدا.
لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە ئازاد حاتەم یانەی بابان لەیاریەكی دۆستانەدا لەیاریگای زانكۆ رووبەروی سیروانی نوێ بوویەوە.
لەیاریەكەدا راهێنەری هەردوو یانە بۆ زیاتر تاقیكردنەوەی یاریزانان بۆ دروستكردنی پێكهاتەیەكی بەهێز بۆ خولەكان یارییان بەسەرجه م یاریزانەكانیان ئەنجامدا لەكۆتاییشدا یاریەكە بە(3-0)گۆڵ بەسودی یانەی سیروانی نوێ كۆتایهات.
راگەیاندن یانەی وەرزشی بابان