هه‌موو زانیارییەک دەربارەی هەڵبژاردنی تۆپی پێى عیراق

عەدنان دەرجال پاڵیوراوی سەرەکی بردنەوەی سەرۆکی یەکێتیەکەیە

هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێێ عیراق ڕوداوێکی کاریگەری گۆڕەپانی وەرزشی عێراقە و چەندین کەسایەتی وەرزشی خاوەن ڕابردویەکی زێڕین لە گۆڕەپانی یاریگاکان و چەندین کەسایەتی خاوەن بڕوانامەی بەرزی وەرزشی چاویان لەوەیه لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە ، فیدراسۆنێکی نوێێ تۆپی پێ بنیاد بنەن و لەوڕێگایەوە وەرزشی عیراق لەو تەنگەژە گەورەیە ڕزگاربکەن کە خەریکە کەشتی تۆپی پێێ عیراق غەرق دەبێت و لەئێستادا دەستەیەکی ئاسایی کردنەوە کارەکان بەڕێوە دەبەن .

لەهەڵبژارنی تۆپی پێێ عیراق كه‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت ، 66 دەنگ لە هەڵبژارنەکاندا بوونی دەبێت ، پشکی شێر بەر باشور و ناوەڕاستی عیراق دەکەوێت ، قەدەر و دەرچوونی ئەندامان و سەرۆکی یەکێتیەکەش هەر لەدەستی ئەواندا دەبێت .

لەو 66 دەنگە 20 یانەی نایاب و 20 یانەی پلەیەک و 17 لقی یەکێتی تۆپی پێی شارەکان مافی دەنگدانیان دەبێت ، 12 دەنگەکەی دیکەش لیژنەکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێ دەبێت ، کەرکوک و هەرێمی کورستان 12 دەنگ پێکدەهێنن ، شاری کەرکوک تەنها 3 دەنگی هەیە ، عەدنان دەرجال پاڵیوراوی سەرەکی بردنەوەی سەرۆکی یەکێتیەکەیە ، یونس مەحمودیش بێ ڕکابەر جێگر دەبێت.

ئەوەی دەربـارەی ئەندامەکانە ، 13 کەس بە کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ دەبنە ئەندام ، لە کەرکوک و کوردستان 4 ڕکابەر هەیە بۆ ئەو پۆستە ، ئەوەی بەتەواوی بۆکورد یەکلای بۆتەوە گۆڤەند عەبدولخالقە لەشاری هەولێر، گەر دوو کورسی بە کورد بدرێت چاوەڕوان دەکرێ ، دکتۆر دیار فەخرەدین لەشاری کەرکوک ڕکابەری بەهێز بێت و چانسی ئەوەی هەبێت ببێت بە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێێ عیراق ، هەڵبژاردنەکەش ڕۆژی سێ شەمە لەشاری بەغداو لە ئۆتێل بابل بەڕێوەدەچێت.

ئاماده‌كردن : ئاكۆ بیبانى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز