هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى كوردستان

بەسەرپەرشتی یەکێتی تێنسی سەر زەوی کوردستان

یانەی ھەولێر توانی نازناوی پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان بۆ تێنسی سەر زەوی بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە یانەی نیشتمان-ی بردەوە بەئەنجامی (٢-٠).

ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەکێتی تێنسی سەر زەوی کوردستان و بەسپۆنسەری (پارێزەر د.سەفین) بەرێوەچوو و (١٩) یانە لەسەرەتاسەری کوردستان بەشداری تیاییدا کردبوو.

یانەی ھەولێر لەم پاڵەوانێتییە لەسەرجەم یارییەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا دوای ئەوەی لە یانەکانی ( ئاڵا، ئەکاد، بروسک)ی بردەوە.

یاریزانانی هه‌ولێر پێکھاتبوو لە (فارس ئەیاد، عەلی ئەبو زەید، محەمەد عەبدولناسر) و ھەریەکە لە (عەبدولناسر عەبدولرەزاق، ئەبو زەید) راھێنەرایەتی تیپەکەیان دەکرد.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز