گۆڤەند به‌ سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كى كیشوه‌رى ده‌ستنیشانكرا

پاش هەڵبژاردنی وەک ئەندامی یەکێتتی تۆپی پێی عێراق، گۆڤەند عەبدولخالق سبەی دووشەممە دەبێتە سەرپەرشتیاری گشتی یاری نێوان محەرەقی بەحرەینی و عەهدی لوبنانی

یارییه‌كه‌ لە چوارچێوەی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتى یانەکانی ئاسیا کە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین سبه‌ى دووشه‌ممه‌ بەڕێوەدەچێت.

هه‌فته‌ى رابردوو به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٥٨ ده‌نگ ، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود بووه‌ ئه‌ندامى نوێى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق .

كوڕه‌ كورده‌كه‌ له‌ به‌غداد توانى به‌ زۆرترین ده‌نگ ئه‌ندامێتیی خۆى بۆ چوار ساڵى داهاتووى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك ته‌نیا كورد له‌ كابینه‌كه‌ى عه‌دنان درجال به‌شداره‌ .

گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ، كوڕى عه‌بدولخالق مه‌سعودى سه‌رۆكى پێشووترى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراقه‌و خاوه‌نى بروانامه‌ى دكتۆرایه‌ له‌ وه‌رزشدا .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز