زۆینەمان کاتێك لەماڵەوە دەبین تووشی خەواڵوویی دەبین و دەوای لە خەو هەستان هەست بە تەمبەڵی دەکەین، ئەمەش وادەکات تاقەتمان نەبێت کارەکانی ئەو رۆژەمان بەباشی ئەنجام بدەین.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی “العربیه” ئاماژەی بە هەشت نهێنی کردووە کە یارمەتیتان دەدات بەیانیان بە چالاکییەوە لە خەو هەڵسن و رۆژەکەتان بە وزەوە دەستپێبکەن، بەم جۆرە:
١. ئەلەرمەکەت چەند جارێك مەکوژێنەرەوە و لە یەکەم لێدانیدا لە جێگەکەتدا هەڵبستە.
٢. کەمێك زوو لە خەو هەڵسە بۆئەوەی بتوانیت ژەمی بەیانی ئامادە بکەیت و بەئیسراحەت بیخۆیت.
٣. رێگە بدە خۆر بێتە ژوورەکەتەوە.
٤. چەند رۆتینێکی رۆژانە دیاری بکە بۆخۆت کە لە بەیانیاندا جێبەجێیان بکەیت، بۆ نمونە بەیانیان وەرزش بکە یاخود بەرنامەیەك دابنێ لە بەیانیاندا سەیری بکەیت بۆئەوەی بتوانیت لەبەر ئەو مەبەستە لە خەو هەڵبستیت.
٥. کە هەستایت لە خەو بەباشی دەموچاوت بشۆ.
٦. جلێکی جوان لەبەر بکە و خۆت ژەمی خواردنی بەیانیان بۆخۆت ئامادە بکە.
٧. بەیانیان گوێ لە میوزیكێکی خۆش بگرە.
٨. هەوڵبدە شەوانە زوو بخەویت