ئێوارەی رۆژى دووشەممە ٢٧-٩-٢٠٢١ پاش گەیشتنی بە شاری هەولێر تیپی پێشکەوتووانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە ژێر سەرپەرشتی (مەحمود مەجید)و ستافی یاوەری یەکەمین یەکەی مەشق و ڕاهێنانیان لە یاریگایی یانەی برایەتی ئەنجامدا.
بڕیارە کەمپەکەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هەفتەیەک بخایەنێت و تیایدا چەندین یاری دۆستانە ئەنجامدەدات
لە یەکەمین یاریدا ئهمرۆ ئێوارە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک لە یاریگایی یانەی برایەتی ڕووبەڕووی یانەی ڕومادی دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی
فۆتۆ: شاڵاو عهبدولواحید