سێ یاریزانی یانەى ههولێر بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا.
بەنووسراوێکی فەرمی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەسەر داوای عیماد محەمەد راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عیراق ھەریەکە لە یاریزانان(عەبدولقادر ئهیوب، عەلی شاخەوان، عەلی کاروان) بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران.
وا بریارە سبەی ھەینی شاندى ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق گەشتی وڵاتی تونس بکات بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆردوگایەکی مەشقی بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، کە لە مانگی (١٢)ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
بهشى وهرزش