یانەی سلێمانی یەکەمین یاری خۆی دوای گەڕانەوەی بۆ چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدات.
بڕیارە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە یانەی سلێمانی یەکەم یاری خۆی لە جامی کوردستاندا ئەنجامبدات و لەسەر یاریگای زانکۆ میوانداری یانەی برایەتی شاری هەولێر بکات .
یارییەکە لە قۆناغی دووەمی جامی کوردستاندایەو براوەی یارییەکەش لە قۆناغی داهاتوودا رووبەڕووی یانەی رزگاری دەبێتەوە.