
دكتۆر (دیار محمدصدیق )سەرۆكی نوینەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلیمانی پیشوازیكرد له یاریزانی به‌توانای تایكواندۆ (رامین سه‌ردار) له‌دیداریكدا وێڕای ناساندنی ئه‌و یاریزانه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی، باس له په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی یاری تایكواندۆ كرا له كوردستان به‌سود وه‌رگرتن له توانای یاریزانانی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجێكی وه‌زرشكاری كوردە، له‌دایك بووی ساڵی2002ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، رامین یاریزانی پیشەگەری تایكواندۆیە، لە 2017وە چووته وڵاتی بریتانیا و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یانه ده‌ستی كردووه به وه‌رزشی تایكواندۆ. رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و لەسەرجەم یاری و پاڵه‌وانێتیەكان كه به‌شدار بووه له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا براوه بووه به‌جۆرێك له كۆی 18 پاڵه‌وانێتی كه به‌شدار بووه له‌هیچ یاریه‌كدا تووشی دۆڕاندن نه‌بووه. ئه‌و یاریزانه كورده بۆهەردوو یانه‌ی لەندەن و یانەی نیشتیمانی بریتانیا یاری ده‌كات له كێشی67 كگم، یاری دەكات و لەو كێشەدا به نوێنه‌رایه‌تی بریتانیا نازناوی پاڵاوانێتی World European championship 2020ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مه‌دالیای زێڕینی وه‌رگرتووه. له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتی له كێشی خۆیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه به‌ده‌ست هێناوه.
رامین سه‌ردار به‌هرامی له ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به‌یاریكردن و له ته‌مه‌نی 7 ساڵیشه‌وه وه‌ك پیشه‌گه‌رێك ده‌ستی كردووه به‌یاریكردن و راهێنان. ئەو تا ئێستا 35 مەدالیاو خەڵاتی زێڕینی بەدەست هێناوە، لەپێشبڕكێ گەورەكانی دنیا بەشداری كردووە لە ئەڵمانیا،فەرەنسا، ئەمریكا و ئیتاڵیا له ئێستادا به‌رده‌وامه له راهێنان و رۆژانە 6 سەعات راهێنانی سەخت دەكات. رامین چاوی له‌گه‌یشتنه به پاڵه‌وانێتێیه‌كانی ئۆڵه‌مپیك لە2024 و به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگی جیهانی.