سوودەکانی خواردنەوەی شیر

سوودەکانی شیر بریتیە

شیر، یەکێکە لە خواردنەوە بەسوودەکان کە زیاتر بەیانیان یاخود شەوان پێش نوستن بایەخی پێدەدرێت، بێگومان دوو جۆر شیرمان هەیە رووەکی و ئاژەڵی، کە زیاتر ئاژەڵیەکان دەخورێتەوە.

شیر چەندین پێکهاتەی خۆراکی بەسوودی تێدایە، بەڵام ئەگەر کەم چەوری بێت باشترە ، سوودەکانی شیر بریتیە لە:

1-بڕێکی زۆر ڤیتامین و کالسیۆمی تێدایە، کە سوودی بۆ ئێسک و ماسولکەکان هەیە و لە پوکانەوە دەیپارێزێت.
2-یارمەتی جەستە دەدات، کاتێک تووشی برینێک بەربوون دەبێت زوو ساڕێژبێتەوە.
3-بەرگری لەش بەهێزدەکات، دەیپارێزێت لە تووشبوون بەو نەخۆشیانەی لەرێگای میکرۆبەوە دەگوازرێتەوە.
4-کرداری هەرس چالاک دەکات و دەیپارێزێت لە تووشبوون بە وەرەم و خانەی شێرپەنجە، یان هەوکردن.
5-رێژەی ترشی گەدە دەپارێزێت و ناهێڵێت تووشی قورحە و سوتاندنەوە ببێت.
6-بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە، کە یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات.
7-رەنگی پێست دەکاتەوە و لە خاڵ و زیپکە سەررەشەکان خاوێنی دەکاتەوە.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز